كۆما جڤاكێن كوردستان-كەجەكە بڵاویكردووەتەوە، پارتی و دەوڵەتی توركیا ڕێككەوتوون بە هاوبەشی هێرشبكەنە سەر گەریلاكانی ئازادیی كوردستان و داوا دەكەن ڕێگریی لەو پیلانانە بكرێن.
ئەمڕۆ شەممە كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان-كەجەكە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە ،ئامادەكارییەكانی دەوڵەتی توركیا و پارتی بۆ ئەنجامدانی هێرشی هاوبەش هەیە و زانیاریی وردمان لەسەر ئەو پیلانە ئاشكراكردووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە : “لە ئێستادا پارتی زانیاری دەگەیەنێتە دەوڵەتی توركیا و هەوڵی دروستكردنی ئاژاوەگێڕیی لە ناوچەكانی گەریلا دەدات”.
كۆما جڤاكێن كوردستان ئاماژەی بەوە كرد، “میدیاكانی باشووری كوردستان بڵاویانكردووەتەوە توركیا جموجۆڵەكانی دەستپێكردووە و بۆ ئەوەش ڕێككەوتنیان لەگەڵ پارتی كردووە و پيلانی هاوبەشیان داڕشتووە و توركیا پێشمەرگە بەرامبەر گەریلا دەخاتە شەڕەوە”.
كەجەكە باسی لەوە كرد، “پارتی واز لە بەشداریكردن لە ئۆپەراسیۆنە داگیركارییەكان ناهێنێت و ئامادەكاریی بۆ شەڕ دەكات”.