كۆریای باكوور ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوەی ئەتۆمی دەكات

هەفتەی ڕابردوو مووشەكی بالیستیی كیشوەربڕی تاقیكردەوە

كۆریای باكوور لە ئامادەكاریدایە بۆ تاقیكردنەوەی چەكی ئەتۆمی لە یەكێك لە مۆڵگە تایبەتەكانیدا، وەك ئەوەی هەواڵگریی سەربازیی كۆریای باشوور ئاشكرایكردووە.

ئاژانسی (یونهاب) ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، كار لە مۆڵگەی (بونگیری)ی تایبەت بە تاقیكردنەوەی ئەتۆمی دەكرێت بۆ دروستكردنی دەروازەی لاوەكی بۆ تونێلی سێیەم. ئەمەش ئاماژەیە بۆ جێبەجێكردنی تاقیكردنەوەی تەقاندنی ئەتۆمی.

ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوەكانیەوە بڵاویكردوەتەوە، دەشێت مۆڵگەكە لەماوەی مانگێكدا ئامادەبكرێت.

زیادبوونی مەترسییەكان دەربارەی ئەگەری تاقیكردنەوەی ئەتۆمیی لە كۆریای باكوور، دوای هەڵدانی مووشەكی بالیستیی كیشوەربڕ دێت لە هەفتەی ڕابردوو بە سەرپەرشتی كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوور.

شارەزایان پێیانوایە كۆریا مووشەكێكی ئەتۆمیی تەكتیكی بچوك تاقیبكاتەوە كە دەكرێت بە كڵاوەی جەنگیی مووشەكە بالیستییەكانەوە بلكێندرێت.

مۆڵگەی تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكە چوار تونێلی هەیە، بە فەرمی لە ساڵی 2018دا داخرا. لەگەڵ دەستكردن بە تێكدانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی كەمی ڕۆژنامەنوسانی بیانیی.

بابەتی پێشتر

كەجەكە: پارتی‌ و توركیا ڕێككەوتوون هێرشبكەنە سەرمان

بابەتی دواتر

کوڕەکەی ئەردۆغان بە بەراوردکردنی ژیانی گەنجان لە تورکیا و ئەمریکا توڕەییان زیاتر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share