چێوەی هەماهەنگی مەرجی بەشداریكردنیان لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرادەكەن

سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان مەرجی بەشداریكردنیان لە كۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئاشكرادەكەن.

عائد هیلالی، سەركردە لە چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ئەمڕۆ شەممە ڕاگەیاند، مەرجی بەهێزی چێوەی هەماهەنگيی شیعەكان بۆ كۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەنگدان بە سەرۆك كۆمار پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانییە لە نێوان ڕەوتی سەدر و چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ئەگەر مەرجەكە جێبەجێنەكرێت هاوشێوەی ئەمڕۆ بەشدارنابن.

ئاماژەی بەوە كرد ، “كوتلەی گەورە پێویستە لەپێكهاتەی گەورەبێت كە شیعەكانن”.

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار شكستیهێناو نەتوانرا ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆبكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

سەردانەكەی محەمەد حەلبووسی بۆ ئێران دواخرا

بابەتی دواتر

پێرێز بە شەش یاریزانی ڕاگەیاندووە: بڕۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share