ڕامۆس نزیکە یەکەم یاری بەدرێسی پاریسەوە بکات

بەرگریکاری ئەفسانەیی ئیسپانیا و یانەی پاریس سان جێرمان، سێرجیۆ ڕامۆس قۆناغی چاسەربوونی لە پێکان تێپەڕاندووە و پێیناوەتە قۆناغی گەڕاندنەوەی توانا جەستەییەکانەوە.

ڕامۆس نەیتوانیوە لە هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئەم وەرزەی 2021-2022 بەشداری بکات، هۆکارەکەش بۆ ئەو پێکانە دەگەڕێتەوە کە دووچاری قولەپێی بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی، كە لە سەرچاوەیەكەوە گواستوویەتیەوە، ناوبراو قۆناغی چارەسەری تێپەڕاندووە، بەڵام پزیشکەکانی یانەی پاریس سان جێرمان گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵنەکردووە، سەرباری ئەوەش، دوو هەفتەیە یاریزانەکە داوادەکات بگەڕێتەوە و بەشداریی یارییەکانی پێبکرێت.

ستافی پزیشکیی پاریس داوایان لە ماوریسیۆ پۆچتینۆ-ی ڕاهێنەر کردووە ڕیسک بە یاریزانەکەوە نەکات و دوو هەفتەی دیکەش پشووی پێبدات، واتا بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەینی داهاتوو بەرامبەر لیل بەشداریی دەکات، یاخود ئەگەر پشوو وەربگرێت، ڕەنگە بەرامبەر لایپزیک لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەرفەتی پێبدرێت.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی مووچە گۆڕانكاری بەسەردادێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە شەش بڕیاری نوێی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی وازناهێنێت

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ڕەتیکردەوە واز لە یاریی نێودەوڵەتی بهێنێت و ئاماژەى بەوەدا کە دەیەوێت وەک پاڵەوان لەگەڵ ئەرجەنتین…
Total
0
Share