لە سلێمانی تا ئێستا دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو بەكۆتانەهاتووە.. لە سبەینێوە ‏دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تائێستا فەرمانبەرەكانیان مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرتووە، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی دەڵێت، “لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێتەوە”.

موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “فەرمانبەرەكانمان تا ئێستا مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە و بەشێكی زۆری فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی دیكە لە سلێمانی مووچەیان وەرنەگرتووە و هۆكارەكەی نەبوونی پارە بووە لە بانكەكان كە لە دەسەڵاتی ئێمە نەبووە.”

هاوكات عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەهۆی پشووەكانی نەورۆزەوە تەنها یەك ڕۆژ مووچەی خانەنشینی دابەشكراوە و بڕیارە لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی بكرێت ئەگەر پارەی پێویست لە بانكەكان هەبێت”.

ئاماژەی بەوە كرد، “ئەو فەرمانبەرانەی مووچەیان وەرنەگرتووە دابەشكردنی مووچەكانیان دەكەوێتە ڕۆژی یەكشەممە”.

بابەتی پێشتر

نەوەی نوێ بەشداريی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

بابەتی دواتر

ناوی 126 پەرلەمانتاری بەشدارنەبوو ڕادەستی دەستەی سەرۆكایەتی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسانەی سەتڵی خۆڵیان بەسەر کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویدا کردبوو دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە ویستبوویان زیان بە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بگەیەنن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share