وەزارەتی دارایی: مووچەی مانگی 3 بەبێ كێشە دابەشدەكرێـت

وەزارەتی دارایی هەرێم روونكردنەوەیەك لەبارەى 400 ملیار دینارەكەی بەغداد و مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ بڵاودەكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر ئەو چەواشەكارییانەی تایبەت بە پرسی 400 ملیار دینارەكە لە چەند سایت و پەیج و دەزگایەكی ڕاگەیاندن بڵاوبووەتەوە بەپێویستمان زانی ئەم روونكردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینەڕوو:-

1. بڕی ئەو 400 ملیار دینارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ مانگی تشرینی دووەم و كانونی یەكەمی ساڵی 2022 بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام بەچەند هۆكارێك دواخراو لە سەرەتای ئەم مانگە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان.

2. وەزیری دارایی و ئابوریی 14ی ئەم مانگە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو 400 ملیار دینارەكە تەنها بۆ مووچە هاتووە و بۆ هیچ بابەتێكی تر خەرجناكرێت و مووچەی مانگی ئازاریش بەبێ كێشە دابەشدەكرێت.

3. جەختدەكەینەوە ئەو ڕێژەیەی مانگانە لەوەزارەتی دارایی و ئابوريی هەرێم بۆ سلێمانی خەرجكراوە و خەرجدەكرێت هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە.

4. بەهۆی دابەزینی داهاتی نەوتەوە كە بۆ مووچەی مانگی شوبات تەنها 340 ملیار دینار لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری لەگەڵ 400 ملیار دینارەكەی بەغداد بۆ مووچەی مانگی شوبات تەرخانكراوە و ئەو كورتهێنانەشی دروستبووە لە داهاتی ناوخۆ پڕدەكرێتەوە، هەروەكو چۆن پێشتركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی راپەڕین: ژمارەیەک دەرمانخانە سزادران و داخران

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچییەوە، چەند دەرمانخانە و نۆرینگەیەک سزادران و داخران. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕیندا…
Total
0
Share