بلینکن سەردانەکانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا دەستپێکرد

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە گەشتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەستپێکرد و بڕیارە بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوامدەبێت، گرنگترین پرسی گەشتەکەشی گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران و گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، سەردانەکەی بلینکن ئیسرائیل و خاکی فەلەستین دەگرێتەوە سەرەڕای جەزائیر و مەغریب، بڕیارە گفتوگۆکانیشی لە سبەینێ یەکشەممەوە دەستپێبکات، بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گفتوگۆکانی زیاتر پرسی لێکەوتەکانی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا و ئەنجامەکانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران و گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەبێت.

لەسەردانەکەیدا ئەنتۆنی بلینکن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران و ئەو ئاڵۆزییانەی لەناوچەکە دروستیکردووە کۆدەبێتەوە، هەروەها پەرەپێدانی بەرنامەی مووسەکە بالیستییەکانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پرسێکی دیکەی سەردانەکەی دەبێت، سەرەڕای لێکەوتە ئابورییەکانی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا پرسێکی دیکە دەبێت.

مەبەستێکی دیکەی سەردانەکەی بلینکن پاڵپشتیکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیلە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، هەروەها ئەگەری گەڕانەوەی ئێران بۆ بازاڕی نەوتی جیهانی.

بابەتی پێشتر

مێسی واز لە یاریی نێودەوڵەتی دەهێنێت

بابەتی دواتر

کەسوکاری نەقیب محەمەد و هاوکارە بریندارەکانی چوونە ژێرباری هەر سوڵحێکی عەشایەری ڕەتدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share