لافاو لە تاران گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتەوە

بەهۆی بارانی بەخووڕ و لافاو لە تارانی پایتەختی ئێران لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش برینداربوون.

تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا بارانێکی بەخوور لە باکووری خۆرئاوای تاران باریوە و بەهۆیەوە زیان بەر ناوچەی ئیمام زادە داود کەوتووە کە مەزارگەیەکی دینییە لەو شارە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی لافاوەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.

هەروەها تیمەکانی فریاکەوتن دوانیویانە حەوت کەس ڕزگاربکەن کە برینداربوون و گیریانخواردبوو.

بەر لە لافاواکە بەرپرسانی پەیوەندیدار دانیشتووانی ناوچە شاخاوییەکانیان ئاگادارکردبووەوە کە بارانی بەخووڕ و دروسبوونی لافاو مەترسییان لەسەر دروستدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پێشووی مۆساد نهێنیی دزەپێکردنی ئەرشیفی دۆسیە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاشکرا دەکات

لەیەکەم چاوپێکەوتنی تەلەفیزۆنیدا دوای دوورکەوتنەوەی لە پۆستەکەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) وردەکاریی دزەپیکردنی زانیارییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی ئاشکراکرد.…
Total
0
Share