عێراق 38ەمین وڵاتی جیهانە لە بوونی زۆرترین یەدەگی زێڕ

ئەنجومەنی زێڕی جیهانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار ڕایگەیاند کە ئەمریکا یەکەمین وڵاتە لە جیهاندا کە خاوەنی زۆرترین زێڕی یەدەگە و عێراقیش لە ڕیزبەندیی 38ەمین وڵاتی جیهاندایە بۆ بوونی یەدەگی زێڕ.

ئەنجومەنی زێڕی جیهانیی ڕیزبەندیی مانگی ئازاری 2021ی وڵاتانی جیهانی بۆ بوونی یەدەگی زێڕ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “یەدەگی زێڕی 100 وڵاتی جیهان لە بانکی ناوەندیدا دەگاتە 35.244 هەزار تۆن”.

بەپێی ڕیزبەندییەکە ئەمریکا لە پلەی یەکەمدایە و خاوەندی گەورەترین یەدەگی زێڕە لەجیهاندا، خاوەنی 8.133 هەزار تۆن زێڕە، دوای ئەویش ئەڵمانیا دێت بە بوونی 3.362 هەزار تۆن زێر پاشان سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دێت بە 2.814 هەزار تۆن یەدەگی زێڕ، ئەڵمانیا چوارەم وڵاتە بە 2.451 هەزار تۆن زێڕ، یەمەن کۆتا وڵاتە لە ڕیزبەندییەکەدا و کەمترین یەدەگی زێڕی هەیە بە 1.6 تۆن زێڕ، پێش ئەویش هایتی دێت کە خاوەنی 1.8تۆن زێڕە.

بانکی ناوەندیی جیهانی ڕایگەیاندووە کە عێراق لە پلەی 38ەمین وڵاتی جیهاندایە بۆ بوونی یەدەگی زێڕ و خاوەنی 96.3 تۆن زێڕە، دواین مامەڵەی کڕینی زێڕیش کە عێراق کردوویەتی لە مانگی ئەیلولی 2020دا بووە بەبڕی 0.1 تۆن زێڕی کڕیوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، دیارترین کڕیارانی زێڕ لەم مانگەدا وڵاتانی ئۆزبەکستان بەبڕی 8.1 تۆن، کازاخستان بەبڕی 2.8 تۆن، هەروەها دیارترین فرۆشیارانی زێڕ وڵاتی تورکیایە بەبڕی 17.2 تۆن زێڕی فرۆشتووە، هەروەها ڕوسیا بەبڕی 3.1تۆن زێڕی فرۆشتووە.

بابەتی پێشتر

مێسی دەروات یان دەمێنێتەوە؟ هەڵسوکەوتەکانی ڕاستیەکان دەردەخەن

بابەتی دواتر

كۆشكی شاهانەی بەریتانیایان هێنایە لەرزە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share