پێشتر حكومەتی عێراق ئاگاداركراوەتەوە
كۆشكی سپی وردەكاریی هێرشەكان ئاشكرادەكات

كۆشكی سپی پێیوایە هێرشەكانی شەوی رابردوو سەركەوتوو بوون و راشیدەگەیەنێت، پێشتر حكومەتی عێراقیان ئاگاداركردووەتەوە.

جۆن كێربی، رێكخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بۆ پەیوەندییە ستراتیژییەكان لە كۆشكی سپی رایگەیاند، هێرشەكانی شەوی رابردوو لە سێ ناوچەی جیاوازی عێراق و چوار ناوچەی سوریا ئەنجامدراون و وەزارەتی بەرگری تاوتوێی ئەنجامەكانی دەكات.

وتیشی، “بەڵام باوەڕمانوایە سەركەوتوو بووبێت، ژمارەی كوژراو و بریندارانی میلیشیاكان نازانین، سەرۆك بایدن ئاگاداركراوەتەوە”. ئەوەشی خستەڕوو، هێرشەكان دەستیان پێكردووە، كۆتایی نەهاتووە و بەردەوام دەبێت.

كێربی روونیشیكردەوە، بەر لە ئەنجامدانی هێرشەكانی حكومەتی عێراقیان ئاگاداركردووەتەوە.

هێرشەكان لەناو عێراق ناوچەی قائیم-ی سەر بە پارێزگای ئەنباری گرتەوە و بەپێی میدیا عێراقییەكان كوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە، بەڵام تائێستا بە رەسمی هیچ ئامارێك بڵاونەكراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رێگەی بۆشایی ئاسمانەوە ئینتەرنێت دەگاتە ناوچە جیاوازەکانی عێراق

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا لە رێگەی بۆشایی ئاسمانەوە ئینتەرنێت بگەیەنێتە بۆشایی ئاسمان. وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، “هەوڵدەدەین باشترین…
Total
0
Share