ڕێبەر ئەحمەد كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار سەردانی سۆران عومەر دەكات و داوای دەنگی لێدەكات، لە كاتێكدا پێشتر لە هەرێمی كوردستان فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردبوو.
سۆران عومەر، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، “لەشاری بەغداد پێشوازیم لە ڕێبەر ئەحمەد، كاندیدی سەرۆك كۆمار و وەفدێكی هاوڕێی كردووە” .
ئاماژەی بەوەكرد، “لەو دیدارەدا باس لە كۆبوونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دۆخی ئێستای هەرێم و بەغداد كراوە” .
سۆران عومەر، باسی لەوەكرد “هەڵوێستی كۆمەڵی دادگەریمان بە وەفدەكەی پارتی ڕاگەیاند”.
پێشتر سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بوو لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە كە ڕێبەر ئەحمەد ئێستا وەزیرێتی و خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندیدكردووە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سۆران عومەر دەركردبوو.