نۆ هاوڵاتیی کورد لە مەترسیی گۆڕینەوەی دیل بە دیل لەگەڵ بەشار ئەسەد ڕزگاریان بوو

دوای مانگرتنی کەسوکاری ئەو نۆ کۆچبەرە کوردەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئێران، دوێنێ ئەو نۆ کۆچبەرە کە لەدەستی چەکدارەکانی نزیک لە تورکیادا بوون، گەڕێندراونەتەوە.

پێشتر چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا دەیانویست ئەو نۆ کۆچبەرە کوردە کە وەک “ئێرانی” مامەڵەیان لەگەڵ کردوون، دیل بە دیلیان پێبکرێت لەگەڵ حکومەتی بەشار ئەسەد.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، “دوێنێ دوو شەممە نۆ کەسی ئێرانی کە وەک (هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانی ونبوو) تۆمارکرابوون، لە سوریاوە گەڕێندراونەتەوە ئێران”.

خەتیبزادە دەڵێت، “گەڕانەوەی کۆچبەرەکان لەچێوەی هاوئاهەنگی نێوان حکومەتی ئێران و تورکیادا بووە”.

ئەو گەنجانەی لە سوریاوە گەڕێندراونەتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکی پاوە و سەردەشتن و ناویان (بەهمەن شادڕەوان، و موبین ولیدبەگی، فەردین سەعید ئەحمەدی، دەماوەند پاکسرشت، ئەفشار ڕۆستەمی، هیدایەت ڕوخزادی، ئارمان ڕەشیدی، و موبین وەلیدبەگی و فەردین دەروێشپوور) بووە و هاوینی ئەمساڵ لەگەڵ 57 کۆچبەری هەرێمی کوردستان ویستیان بە کەشتییەک لە تورکیاوە بگەنە ئیتاڵیا، بەڵام لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکران.

پێشتر گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا ویستویانە ئەو کۆچبەرە کوردانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگۆڕنەوە بە دیلەکانی خۆیان لای حکومەتی بەشار ئەسەد، چونکە ئەوانە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانین و ئێرانیش دووەم دۆستی سەربازی حکومەتی بەشار ئەسەدە.

بابەتی پێشتر

تێسلا 200 هەزار ئۆتۆمبێلی لە چین دەكشێنێتەوە

بابەتی دواتر

 هێرشی تورکیا ڕۆژئاوای کوردستانی ڕووبەڕووی شەپۆلی ئاوارەبوون كردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share