موقتەدا سەدر هەڕەشەی كۆتاییهێنانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، عەیبەيە عێراق بەبێ حكومەت بەجێبهێڵین و دەڵێت، “ئەوەی شەممە لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەبێت ئەگەر دەنگیش نەدات بە ڕاستی سەربەخۆیە، ئەوەشی ئامادەنەبێت، ئەوا كۆتایی ئەنجومەنی نوێنەرانە”.

موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكیدا بڵاویكردووەتەوە، “عەیبە عێراق بەبێ حكومەت بەجێبهێڵدرێت و هەر پەرلەمانتارێك بەشداری دانیشتنەكەی ڕۆژی شەممە بكات و دەنگیش نەدات ئەوە سەربەخۆیە”.

لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد ، ” ڕۆژی شەممە چاوەڕوانی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانین، چاوەڕێی پەرلەمانتارە ئۆپۆزسیۆنەكانین و كۆبوونەوەكە مەگۆڕنەوە بە دەستكەوت و حكومەتی داهاتوو وەكو پێشوو نابێت”.

بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەرێوەبچێت و 40 كەس خۆیان بۆ پۆستەكە كاندیدكردووە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێكی یەكێتی : دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ساڵی 2018 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار چاوەڕوانكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share