گووگڵ چی بۆ قوربانییەكانی تەقینەوەكانی بەغداد كردووە؟

ماڵپەڕی تایبەت بە گەڕان “گووگڵ” هاوخەمی بۆ قوربانییانی تەقینەوەكانی بەغداد دەربڕی.

دوێنێ پێنجشەممە 21ی كانونی دووەم، دوو تەقینەوەی خۆكوژی لە ناوچەی “باب شەرجی” لە بەغداد ئەنجامدران و بوونەهۆی كوژرانی 32 كەس و برینداربوونی 110 كەسی تر.

ئەمڕۆ هەینی 22ی كانونی دووەم، ماڵپەڕی “گووگڵ” كە تایبەتە بە گەڕان بەدوای نووسین و وێنە و ڤیدیۆ و نەخشە و لەسەر ئاستی جیهان ڕۆژانە لەلایەن سەدان ملیۆن كەسەوە بەكاردەهێنرێت، لۆگۆیەكی ڕەشی وەك هاوخەمییەك بۆ قوربانییانی تەقینەوەكان داناوە.

هاوپێچی لۆگۆكە كە هاوشێوەی ملپێچێكی ڕەشە، گووگڵ نووسیویەتی، “بۆ یادی قوربانییانی هێرشەكانی بەغداد.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا هەڵوێستی خۆی لەبارەی یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕی

ئەمریكا هەڵوێستی خۆی لەبارەی یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕی و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش دەڵێت، “ئەم…
Total
0
Share