بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئۆلبرایت هەمیشە لە بیرەوەریماندا زیندووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی دڵگرانی بە كۆچی دوایی مادلین ئۆلبرایت دەردەبڕێت و دەڵێت، هەمیشە لە بیرەوەریماندا زیندووە.

لە پەیامێكدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، “دڵگرانین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی دیپلۆماتێکی گەورە و دۆستێکی دێرین”.

دەشڵێت، “خاتوو ئۆلبرایت ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لەیەک نزیککردنەوەی کورد و کۆتاییهێنان بەشەڕی ناوخۆ لە ڕێککەوتنی ساڵی 1998”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دوپاتیشیدەكاتەوە، مادلین ئۆلبرایت هەمیشە لە بیرەوەریمان زیندووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ مادلین ئۆلبرایت وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

ئۆلبرایت كە پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكای لە تشرینی دووەمی ساڵی 1996 وەرگرت و تا كانونی دووەمی 2001 بەردەوام بوو، بە ڕۆڵی لە واژووكردنی ڕێككەوتنی ئاشتی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ناسراوە كە لە ساڵی 1998 لەنێوان مام جەلال و مەسعود بارزانی لە واشنتن واژووكرا و لە ئاكامیدا كۆتایی بە شەڕی ناوخۆی نێوان هەردوو حزب هات.

 

بابەتی پێشتر

مالكی: كۆكردنەوەی 220 پەرلەمانتار ئەستەمە

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی: بایدن سزای نوێ بەسەر ڕوسیادا دەسەپێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روشدی سەعید دەستگیرکرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە روشدی سەعید بە تۆمەتی دروستكردنی چەكی بانكی دەستگیركرا. سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک بە…
Total
0
Share