ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی: بایدن سزای نوێ بەسەر ڕوسیادا دەسەپێنێت

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ سەرۆكی ئەمریكا لە برۆكسل-ەوە ژمارەیەك سزای نوێ بەسەر تاك و كۆمپانیاكانی دیكەی ڕوسیدا بسەپێنێت، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (واشنتن پۆست) بڵاویكردووەتەوە.

ڕۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەكانیەوە بڵاویكردەوە، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لەمیانەی دیدار و كۆبوونەوەكانیدا لە برۆكسل باسیش لەو ڕێوشوێنانە دەكات كە وڵاتەكەی گرتوویەتیەبەر بەرامبەر ڕوسیا بۆ هێشتنەوەی لەو سنووربەندییەی بەسەریدا سەپێندراوە بەهۆی هێرشەكەی بۆسەر ئۆكرانیا.

ڕۆژنامەكە دەڵێت، بایدن سوورە لەسەر ئەوەی هاوشانی هاوپەیمان و هاوبەشە ئەوروپییەكان “پلانێكی سەرەكی بۆ گۆڕین” و ئاراستەكردنی غازی سروشتی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە بۆ ئەوروپا ڕابگەیەنێت.

ئەو دەستپێشخەرییە و وردەكارییەكەی، كە تائێستا بەتەواوی ڕوون نەكراوەتەوە، ڕۆژی هەینی دەخرێتەڕوو كاتێك بایدن چاوی بە ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا دەكەوێت لە برۆكسل بەر لە گەشتكردنی بۆ پۆڵەندا.

دوێنێش جیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكان ئامادەكاری دەكات بۆ زیادكردنی هەناردەی غازی سروشتی بۆ ئەوروپا لە چەند مانگی داهاتوو، نەك لە ساڵانی داهاتوودا.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئۆلبرایت هەمیشە لە بیرەوەریماندا زیندووە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت گەیشتە سەروو 121 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 104 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share