پەرلەمانی عێراق لە 74 ڕۆژدا 24 ملیار دینار لەسەر دەوڵەت كەوتووە

تەنها لە ماوەی 74 ڕۆژی تەمەنیدا، ئەم خوولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 24 ملیار دینار لەسەر بودجەی دەوڵەت كەوتووە، لە كاتێكدا تەنها سێ جار كۆبووەتەوە.

بەپێی بەدواداچوونێكی “جەزیرە” كە بۆ پێكهاتەی خوولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و كار و چالاكی و خەرجییەكانی ئەو دامەزراوەیەی كردووە، دەركەوتووە خەرجیی 74 ڕۆژی ئەنجومەنەكە 24 ملیار دینار بووە.

نۆی كانوونی دووەمی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەران یەكەم كۆبوونەوەی خوولی پێنجەمی سازدا و تیایدا دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنەكە هەڵبژێردرا، بەدرێژایی ماوەی دواتر ئەنجومەنی نوێنەران تەنها دوو جاری تر كۆبووەتەوە بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، بەڵام هەردوو دانیشتنەكە بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی پێویستی پەرلەمانتارانەوە سەریاننەگرتووە، سەرباری ئەوەش، ئەو سێ كۆبوونەوەیە 24 ملیار دینار لەسەر بودجەی گشتیی عێراق كەوتوون.

خەرجییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران، بریتین لە مووچەی پەرلەمانتاران و دەرماڵە و تێچووەكانی دیكە. حەیدەر متێڕی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كەناڵەكەی ڕاگەیاندووە، مووچەی بنەڕەتیی پەرلەمانتار هەشەت ملیۆن دینارە، لەگەڵ خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندن بە ڕێژەی 100% بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا، 75% بۆ هەڵگرانی ماستەر، 45% بۆ خاوەن بڕوانامەی بەكەلۆریۆس و 35% بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم.

سەرباری مووچە، مانگانە سێ ملیۆن دیناری دیكە دەدرێت بە هەر پەرلەمانتارێك لەژێر ناونیشانی “كرێی خانوو”دا، لەگەڵ خەرجكردنی نزیكەی یەك ملیۆن دینار بۆ هەر پەرلەمانتارێك بەمەبەستی كڕینی سووتەمەنیی ئۆتۆمبێل (بانزین).

جگە لەوانە، هەر ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی یاسا مافی هەیە 16 پاسەوانی هەبێت كە مووچەی هەر یەكێكیان لە یەك ملیۆن دینار تێدەپەڕێت، وەك ئەو ئەندامەی ئەنجومەنەكە ئاشكرایكردووە.

بەو پێیە بێت، ئەو مووچەیەی هەر ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران مانگانە لە دەوڵەت وەریدەگرێت، دەگاتە 30 ملیۆن دینار، وەك بزوتنەوەی ئیمتیداد كە یەكێكە لە فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ماوەكانی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو. بەوەش خەرجیی ئەنجومەنی نوێنەران لە ماوەی تەنها 74 ڕۆژدا 24 ملیار دینار بووە.

بابەتی پێشتر

"یوێفا" یاسای یاریی خاوێن هەڵدەوشێنێتەوە

بابەتی دواتر

مینی چێندراو لە 18 كیلۆمەتر چوارگۆشەی كەركوكدا ماوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق وزەی ئەتۆم بەكاردەهێنێت

عێراق ڕوو لە بەكارهێنانی وزەی ئەتۆم دەكات و مەبەستەكەی ئاشكرادەكات. “ئەزموونی پێویستمان هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی چالاكیی ئەتۆمی و…
Total
0
Share