مینی چێندراو لە 18 كیلۆمەتر چوارگۆشەی كەركوكدا ماوە

كۆی ڕووبەری زەوی بەمین چێندراو لە كەركوك دەگاتە 18 كیلۆمەتر چوارگۆشە و بەرپرسێكی كاروباری مین ڕووبەرە پاككراوەكان ئاشكرادەكات.

زافر مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مین لە وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، ڕووبەری ژەهراوی بە مین لە كەركوك دەگاتە 18 ملیۆن مەتر چوارگۆشە یان 18 كم و ئەو گوندەكانە دەگرێتەوە كە بەهۆی كردەوەكانی داعشەوە وێرانبوون.

بەرپرسەكەی كاروباری مین لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراق وتیشی، “فەرمانگەكەیان كار لەسەر هەڵگرتنەوەی پاشماوەكانی جەنگ و مین لەسەر 10 ملیۆن مەتر چوارگۆشە دەكات و ئەمەش پێویستی بە پشتیوانیی حكومی و ڕێكخراوە جیهانییەكان هەیە لەپێناو گەڕاندنەوەی خێزانە ئاوارەبووەكان بۆ شوێنەكانیان”.

ڕوونیشیكردەوە، تائێستا توانیویانە 60%ی ڕووبەڕی ژەهراوی بەمین لە كەركوك پاكبكەنەوە.

پێشتر وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، چەند پرۆژەیەكیان پێشكەشكردووە بۆ چارەسەركردنی 670 كیلۆمەتر چوارگۆشەی پاشماوەی جەنگ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: پشتیوانی ئەوەین تانەی یاسایی لە گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی بدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پشتیوانی ئەوەین تانەی یاسایی لە گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بدرێت”. سۆران عومەر، ئەندامی…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە دادگای رەواندزەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ره‌واندزه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 داواكراو بوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share