چەمچەماڵ.. لەماوەی 15 ڕۆژدا 56 تۆمەتبار دەستگیركراون

هەر سێ تۆمەتباری دەستگیركراو بە تۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر

قایمقامی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی 15 ڕۆژی ئەم مانگەدا 56 تۆمەتبار لە قەزاكە دەستگیركراون و ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی-یش دەستگیركردنی بازرگانێك و دوو بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر ئاشكرادەكات كە یەكێكیان ژنە.

ڕەمك ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی دووەم لە بڵاوكراوەیەكدا ڕایگەیاند، لە ماوەی 15 ڕۆژی سەرەتای ئەم مانگەوە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی چەمچەماڵ و ناحیەکانەوە لەکۆی 63 تۆمەتبار کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە 56 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

وتیشی، “لەو ماوەیەدا 125 کێشە لە سنوری 9 بنکەی پۆلیسی سنورەکە تۆمارکراوە و لەو ژمارەیە جگە لە دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانە، دەستیش بەسەر سێ ماتۆڕسکیل و سێ چەک و سێ دەمانچەدا گیراوە”.

هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردەوە، لەسەر بنەمای کۆکردنەوە و بەدەستهێنانی زانیاری سێ کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) دەستگیرکران.

ئاشكراشیكرد، دوو لە تۆمەتبارەكان دانیشتوی کەرکوکن، یەکێکیان بازرگانە و ئەوی دیكەشیان بەڕەگەز مێ-یە و بەکارهێنەرە، تۆمەتباری سێیەمیش بەکارهێنەرە و دانیشتوی چەمچەماڵە.

ئاسایشی ڕۆژئاوای ئاماژەی بەوەشكردووە یەكێك لە تۆمەتبارەكان لە بازگەی بانمەقان دوو تۆمەتبارەکەی دیكەش لەناو قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکراون.

مادە هۆشبەرەكە
بابەتی پێشتر

پۆمپەیۆ و كازمی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

بابەتی دواتر

ئەمریكا بڕیاری كەمكردنەوەی هێزەكانی لە عێراق و ئەفغانستان دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share