مەرزی باشماخ مەرجی نوێ بۆ گەشتکردن ڕادەگەیەنێت

بەشی ڕاگەیاندنی مەرزی باشماخ ئاشکرایکرد، لە ڕۆژی 9ی ئەم مانگەوە مەرجی ڕێگەپێدان بۆ هەر گەشتیارێک کە سەردانی ئێران دەکات پێوسیتە کارتی ڤاکسین یان ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای پێبێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” هاوڵاتیان و گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە بەپێی بڕیارێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە ئێمە ڕاگەیاندراوە لە ڕۆژی پێنج شەمەوە ڕۆژی 9ی ئەم مانگە، مەرجی ڕێگەدان بە هەر گەشتیارێک و سەردانیکەرێکی عێراقی و هەرێمی کوردستان بۆ ئێران لەگەڵ بوونی ڤیزا هاوکات پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێکەوە پێبێت (کارتی ڤاکسین + ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا ) کە ماوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لە (48) کاتژمێر تێنەپەڕیبێت”.

ڕاگەیەندراوەکە وتوشیەتی “هاوڵاتیانی خۆمان ئاگاداردەکەینەوە کە لەو ڕێکەوتە و ڕۆژانی دواتریش بەبێ کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا سەردانی دەروازەی باشماخ نەکەن بەمەبەستی گەشتکردن بۆ ئێران، بەپێچەوانەوە تەنها بەکارتی ڤاکسین یاخود تەنها پشکنینی کۆرۆنا لەلایەن ئێرانەوە ڕێکاری داخڵ بوونتان بۆ ناگیرێتەبەر و دەگەڕێنرێنەوە”.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر تەنها بە کارتی ڤاکسین گەشتیاران دەیانتوانی لە خاڵە سنورییەکانەوە سەردانی ئێران بکەن.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆمەڵەی خوێندكارانی هەڵپەسارد

بابەتی دواتر

لە "ڕۆژێكی مێژوویدا" لە سعودیە فەرشی سوور بۆ سینەماكاران ڕاخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share