تەرمی یەكێك لەو گەنجانەی خۆیان خستبووە ڕووباری سیروانەوە دۆزرایەوە

دوای 13 ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، تەرمی گەنجێكی دیكەی ڕووداوەكەی ڕووباری سیروان كە لە دەست ئاسایشی قەزاكە هەڵاتبوون دۆزرایەوە.

كەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ تەرمی یەكێكی دیكە لەو گەنجانەی كە لە كاتی هەڵدانەوەی گۆڕێكی مێژوویی لەدەستی ئاسایش هەڵاتبوون و خۆیان هەڵدابووە ناو ڕووباری سیروانەوە، لەلایەن هاوڵاتییەكەوە دۆزراوەتەوە”.

وتیشی، شوێنی ڕووداوەكە گوندی “ژاڵە ناو”ی نزیك دەربەندیخان بووە، بەڵام ئاوی ڕووباری سیروان تەرمی گەنجەكەی بۆ گوندی بانی خێڵان بردبوو لەوێ دۆزراوەتەوە”.

13ی ئەم مانگە چوار گەنج لە كاتی هەڵدانەوەی گۆڕێكی مێژوویی لە گوندی ژاڵە ناو-ی سەر بە قەزای دەربەندیخان، مەفرەزەیەكی ئاسایش دەچێتە سەر كارەكەیان، دوو لە گەنجەكان خۆیان ڕادەستی هێزەكانی ئاسایش دەكەن و دووانەكەی دیكەش خۆیان هەڵدەدەنە ناو ڕووباری سیروانەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا تەرمی گەنجەكەی دیكە دۆزرابووەوە.

بابەتی پێشتر

دۆخی دێمبیلی و بەرشلۆنە پێچەوانەبووەتەوە

بابەتی دواتر

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: جەنگی ئۆکرانیا زیاتر لە کۆرۆنا زیانی بە وڵاتانی هەژار گەیاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە
دەمانەوێت یاسایەکی سەردەمییانەمان ھەبێت کە لەگەڵ دۆخی ھەرێم بگونجێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە…
Total
0
Share