وەزارەتی تەندروستی: حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە دهۆک حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا.

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، حاڵەتێکی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە شاری دهۆک تۆمارکرا، کە بریتییە لە پیاوێکی گەنجی تەمەن 23 ساڵ، دانیشتووی گوندی بازێ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو.

ڕاشیگەیاند، دوای سەردانی نەخۆشخانە لە شاری دهۆک و گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی، چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و پشتڕاستکردنەوە و چارەسەری پزیشکی بۆیان گیراوەتەبەر، لەئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستیی تائێستا جێگیرە.

وەزارەتەکە جەختیشدەکاتەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانیان و داوادەکات، لە کاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ، تیمەکانی ڤێتێرنەری ئاگاداربکەنەوە و هاووڵاتییانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بە خێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.

وەزارەتی تەندروستی باس لەوەشدەکات، “تائێستا دوای بوونی چەندین حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوانی ئەمساڵ، لە ماوەی ڕابردوودا، تەنیا سێ حاڵەت دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراونەتەوە جگە لە دوو حاڵەتی دیکەی شارەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە بۆ چارەسەریی هاتوونە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سنووری پێنجوێن شۆفێرێکی تانکەر کە نەوتی رەشی بارکردبوو دەستگیرکرا

لەسەر رێگای سەرەکیی پێنجوێن- سەیدسادق، شۆفێری تانکەرێک دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share