کێشە لەنێوان یاریزانان و ستافی وەرزشیی یانەی پاریس سان جێرمان دروستبووە، بەهۆیەوە یاریزانان بوون بە دوو گروپەوە.
ڕادیۆ مۆنتی کارلۆی فەرەنسی (RMC Sport ) ئاشکرایکردووە، دوای شکستی یانەی پاریس سان جێرمان لە خوولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید، پاشان شکستیان بەرامبەر مۆناکۆی حەوتەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لیگا 1، گەورەترین کێشە لەناوخۆی پاریس سان جێرمان دروستبووە.
بەپێی سەرچاوەکە، یاریزانان لە ژووری جلگۆڕینەکان بوون بە دوو گروپ، یاخود دوو جەمسەری جیاواز، جەمسەرێکیان پێکهاتووە لەو یاریزانانەی لە ئەمریکای لاتینەوە هاتوون، جەمسەرێکی دیکەشیان بریتین لەو یاریزانانەی بە زمانی فەرەنسی قسەدەکەن.
پاریس سان جێرمان ماڵئاوایی لە خوولی یانە پاڵەوانەکان و جامی فەرەنسا کردووە، بەڵام لە خوولی فەرەنسا پلەی یەکەمی گرتووە و بەجیاوازی 12 خاڵ پێش یانەی مارسیلیای دووەمی ڕیزبەندی کەوتووە.