وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردووەتەوە، بۆ ڕۆژانی جەژنی نەورۆز زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەولێر و سلێمانی كردووە كە زۆربەیان لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردووەتەوە، بەپێی ئامارەكان لە 15ی ئەم مانگەوە تا دوێنێ یەكشەممە زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەولێر و سلێمانییان كردووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەو ژمارەیە زیاتر لە 52 هەزار گەشتیاریان سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای هەولێریان كردووە و زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشیارییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانییان كردووە.