چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ئەمڕۆ خۆی یەكلادەكاتەوە

چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعەكان بڕیارە ئەمڕۆ له‌ به‌غداد كۆبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ئه‌نجام بدات و دوایین داواكاریی و هەڵوێستی خۆیان لەبارەی پێكهێنانی حكومەت‌ بە سەدر بدەن.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، ئه‌مڕۆ دووشەممە لایه‌نه‌كانی چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆده‌بنه‌وه و دوایین داواكاری و هەڵوێستی خۆیان ‌ بۆ ڕه‌وتی سه‌در ئاشكرادەكەن.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، چێوەی هەماهەنگی پێنج خاڵیان وەكو مەرج دیارییكردووە، تاوەكو بەشداریی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت بكەن كە ئەوانیش، “مانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانە به‌ یه‌كسانی”.

هەروەها، بەشداریكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی نێو چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لە حكومه‌تدا و پێدانی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌ سیادییه‌كان”.

كۆتا مەرجی ئەو لایەنانە ئەوەیە، سەرۆك وەزیرانی داهاتوو نابێت به‌بیانووی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان به‌ ئامانج بگیرێت.

بابەتی پێشتر

كۆرتوا ڕەخنە لە یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید دەگرێت

بابەتی دواتر

گۆتیرێش: بنەماكانی نەورۆز بكرێنە ڕێنیشاندەری ڕزگاركردنی زەوی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share