كۆرتوا ڕەخنە لە یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید دەگرێت

كۆرتوای گۆڵپارێزی ڕیاڵ مەدرید دانی بەوەدا نا كە تیپەكەی وێنەیەكی ناشرینی پیشانداوەو نابێت بەوە ڕازی بن.

یانەی ڕیاڵ مەدرید بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە بەرشلۆنە دۆڕا.

پاش یارییەكە، كۆرتوای گۆڵپارێز ڕایگەیاند: “شەوی ڕابردوو بەرامبەر بەرشلۆنە وێنەیەكی ناشرینمان پیشاندا و بۆشایی زۆرمان دروستكردبوو.”

وتیشی: “بەشێوەیەكی گونجاو بەیەكەوە یاریمان نەكرد و بۆ ماوەیەكی كەم توانیمان پارێزگاری لە تۆڕەكەمان بكەین.”

كۆرتوای ئاماژەی بەوەدا كە لە ڕووی تەكتیكییەوە كێشەیان هەبووە بەڵام پێویستە لە ژووری خۆگۆڕین ئەو قسانە باسبكرێت نەك بۆ ڕاگەیاندنەكان.

كۆرتوا پێیوایە یاریزانەكان وەك پێویست توانای خۆیان خەرج نەكردووە لە یاریگادا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دوای زنجیرەیەک دۆڕاندن، ئارسیناڵ توڕەیی خۆی لە دێربی لەندەن بە چێڵسی بەتاڵکردەوە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ئارسیناڵ بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر چێڵسی تۆمارکرد. دوای…
Total
0
Share