لە یەكێك لەشارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان کڕیارێک و خاوەن دوکانێک، لەسەر خواردنی چۆکلێت دەبێتە شەڕیان و کڕیارەکە بە چەقۆ خاوەن دوکانەکە دەکوژێت.
بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەكان كە لە زاری بەڕێوەبەری پۆلیسی كرماشانەوە گواستویانەتەوە، دوێنێ گەنجێکی تەمەن 25 ساڵان چووەتە دوکانێکی چەرەسات، بۆ تاقیکردنەوە چۆکلێتێکی خواردووە و خاوەن دوکانەکەش ئەوەی پێناخۆشبووە.
بەوتەی پۆلیسی شارەكە، دواتر لەنێوان کڕیارەکە و خاوەن دوکانەکەدا شەڕە قسە دروستبووە و کڕیارەکە بە چەقۆ لە خاوەن دوكانەكەی داوە، پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستداوە.
پۆلیس ئاشكرایكردووە، بکوژەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە.