چاڤی، ڕاهێنەری بەرشلۆنە پیرۆزبایی لە یاریزانەكان كرد بۆ ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشیان كردووە و جەختی كردەوە كە ئەو پێشبینی یارییەكی بەهێزتری لە ڕیاڵ مەدرید دەكرد.
وتیشی: “كاتی ئەوەیە پیرۆزبایی لە هاندەران و یاریزانەكان بكەین بۆ ئەو ئەنجامە باشەی بەدەستمان هێناوە.”
– شانازی بە یاریزانەكانمەوە دەكەم بۆ ئەو ئاستەی پێشكەشیان كرد
ئێستا كاتی ئەوەیە پیرۆزبای لە هاندەران و یاریزانانمان بكەین بۆ ئەو ئەنجامەی بەدەست هاتووە
– ئەو ئەنجامە هاوتایە لەگەڵ ئەنجامی شەش بە دوو كە پێشتر بەدەستمان هێنابوو
– پێویستە چێژ لەم بردنەوەیە وەربگرین
– ئێمە دەمانتوانی گۆڵی زیاتر تۆمار بكەین
– یارییەكی باش و ئاستێكی بەرزمان پێشكەش كرد
– ئێمە چاوەڕێی یاریەكی قورسترمان دەكرد
– پێم وانیە ببینە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا بەڵام هەوڵی خۆمان دەدەین
– یارییەكی گەورەمان ئەنجامدا