نەتەوەیەكگرتووەكان: قوربانیان و ئاوارەبوونی هاوڵاتییانی ئۆكرانی زیادیكردووە

ڕێکخراوی کاروباری مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشكرایدەكات، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەكانی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا زیاتر لە 902 هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون و هەزار و 459 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

بەپێی نوێترین ئاماری ڕێكخراوەكە، زۆرینەی قوربانییەکان بەهۆی بۆردومانەکان و تۆپهاوێژەکان و مووشەک و هێرشە ئاسمانییەکانەوە بوون.

باسی لەوەش كردووە زیاتر لە ملیۆنێك هاوڵاتیی مەدەنی ئۆكرانی ئاوارەی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا و وڵاتانی دیكە بوون.

ڕێکخراوی کاروباری مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشیوایە، ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە ئۆکرانیا زۆر زیاتر بێت، بەهۆی ئەوەی هێشتا نەیانتوانیوە ڕاپۆرتی قوربانییەکان لە شارەکانی وەکو ماریوپۆڵ و ئەوانی دیکە پشتڕاستبکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“بازرگانیی سێكسی”.. هۆشدارییەك دەربارەی كچ و ژنانی ئاوارەی ئۆكرانی دەدرێت

ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی هۆشداریدەدات دەربارەی پێگەیەكی تایبەت بە هاوكاریكردنی كچە ئۆكرانییە ئاوارەكان لە قۆرغكردنیان لەڕووی سێكسییەوە. ڕێكخراوی كۆمسیۆنی باڵای…
Total
0
Share