سلێمانی.. دوو كەس به ‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركران

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، بە تۆمەتی دزینی دوو ئۆتۆمبێل دوو كەسیان دەستگیركردووە، یەكێك لە تۆمەتبارەكان لەكاتی مامەڵەی كڕین و فرۆشتندا هەستاوە بەو كارە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی دووەم پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌-بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واری‌ شار، توانیان دوو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ دوو ئۆتۆمبێل ده‌ستگیربكه‌ن”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “پاش ئه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تبارێكیان به ‌ناوی‌ (أ، م، م) له‌دایكبووی‌ 1991 به‌بیانوی‌ كڕینی‌ ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆی‌ توێتا-پیكئاب، ئۆتۆمبیله‌كه‌ ده‌بات بۆ پشكنین، به‌ڵام ئۆتۆمبیله‌كه‌ ده‌دزێت، پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر تۆمه‌تباری‌ ناوبراو له‌لایه‌ن خاوه‌نی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌، بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واری‌ شار لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ له ‌شاری‌ كه‌ركوك بدۆزرێته‌وه ‌و ده‌ستگیربكرێت”.

پۆلیس ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا تۆمه‌تباره‌كه‌ دانی به‌وه‌دا ناوە كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ له‌ناحیه‌ی‌ كه‌ڵه‌كی‌ سه‌ر به‌شاری‌ هه‌ولێر شاردووەته‌وه‌، بۆیه‌ به‌ هاوكاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناحیه‌ی‌ كه‌ڵه‌ك توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بگیرێت‌ و دوای‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ڕاده‌ستی‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ ده‌كرێته‌وه”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “له‌ئێسادا تۆمه‌تبارەكە به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 456 له‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ و له‌كاتی‌ دانانی‌ بازگه‌ی‌ كاتیدا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واری‌ شاره‌وه‌، گومان له‌شۆفێری‌ ئۆتۆمبێلێك له‌جۆی‌ تویتا-لاندكرۆزه‌ر ده‌كرێت كه‌ مه‌ی‌ خواردبووەوه ‌و خاوه‌نی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ نه‌بێت ‌و دزیبێتی‌، بۆیه‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ‌تۆمه‌تبار ئه‌نجامدا و دانی به‌وه‌دانا كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ دزیووه”.

هه‌روه‌ها توانرا خاوه‌نی‌ ڕاسه‌قینه‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ بدۆزرێته‌وه ‌و سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌باره‌كه‌ تۆماركرد، “له‌ ئێستاشدا تۆمه‌تبار (س،س،س) له‌دایكبوی‌ 2000 به‌ بڕیاری‌ به‌رێز دادوه‌ر و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه”، وەك پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی باسیلەوەكردووە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت حكومەتێكی شەفاف و پیشەیی بین

بابەتی دواتر

لەسەر پابەندنەبوون 10 كارمەندی هاتوچۆی هەڵەبجە زیندانی دەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share