پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئەمشەوی کلاسیکۆ

ئەمشەو یەکشەممە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 29ی لالیگا، ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی بەرشلۆنەی ڕکابەری مێژوویی دەکات.

ڕیاڵ مەدرید بە 66 خاڵەوە لوتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی خوولی ئیسپانیای گرتووە، جیاوازییان لەگەڵ ئیشبیلییەی دووەمدا 10 خاڵە، هەروەها یانەی بەرشلۆنە بە 51 خاڵەوە لە پلەی سێیەمدایە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن میدیاکانی ئیسپانیاوە بڵاودەکرێنەوە، چاوەرواندەکرێت پێکهاتەی دوو یانە زەبەلاحەکە بەم جۆرە بێت:

 

ڕیاڵ مەدرید

گۆڵپارێز: کۆرتوا

بەرگری: ناچۆ، ئالابا، میلیتاو، کارڤاخال

ناوەند: کروس، کاسیمێرۆ، مۆدریچ

هێرشبەر: ڤینیسیۆز، ماریانۆ، ئاسینسیۆ

 

بەرشلۆنە

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

بەرگری: ئەلبا، پیکێ، ئاراوخۆ، ئالڤێس

ناوەند: پێدری، بوسکێتس، دی یۆنگ

هێرشبەر: تۆرێس، ئۆبامیانگ، دێمبیلی

بابەتی پێشتر

شكستی پێشبینییەكانی پوتین دەستگیركردنی گەورە بەرپرسانی ڕوسیا بەدوای خۆیدا دەهێنێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گلەییەكانی خەڵك لە شوێنی خۆیاندان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share