تۆمەتبارانی ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی سلێمانی دەستگیركران

بەكارهێنەری ماددە هۆشبەرەكانن و دەستیان هەبووە لە كڕین و فرۆشتنی ئەو ماددانەدا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانییەوە تۆمەتبارانی سەرەكی ڕووداوی تەقەكردنەكەی شەوی ڕابردووی یانە شەوانەكە دەستگیركران.

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ڕووداوێكی تەقەكردندا لە یانەیەکی شەوانە لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود لە سلێمانی كەسێك كوژرا و سێ كەسی دیكە برینداربوون، ئەمڕۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی ڕووداوەكە ڕاگەیەندرا.

یاسین سەمیع، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕاگەیاند، دوابەدوای ڕووداوەكە هێزەكانی ئاسایش، پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی دیكە لە ماوەیەكی كورتدا لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد و پاش چەند كاتژمێرێكی كەم تۆمەتباری سەرەكی لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركرا.

وتیشی، “دواتریش تۆمەتباری دووەم لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرا”.

شەڕەكە لەنێوان كارمەندانی سیكوریتی یانە شەوانەكە و ئەفسەرێكی پێشمەرگە و چەند كەسێكی دیكەدا ڕوویداوە و لەئاكامدا ئەفسەرەكە گیانیلەدەستدا.

هاوكات سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەهەمان كۆنگرەدا ڕوونیكردەوە، هێزەكانی پۆلیس لەگەڵ هێزەكانی ئاسایشدا تەواوكاری كارەكانی یەكترن.

ڕوونیشیكردەوە، سەرەڕای دەستگیركردنی تۆمەتباران، دەستگیراوە بەسەر چەكێك لە جۆری كلاشینكۆف و دوو ئۆتۆمبێل كە بە تۆمەتباران بووە.

لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەوە وتە لە تۆمەتباران وەرگیراوە و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندكراون، وتەبێژی پۆلیس وای وت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر كەسی دیكە لە دۆسیەكە تێوەگلابێت و لەلایەن دادگاوە بڕیاری لەسەر بدرێت دەستگیردەكرێت.

بابەتی پێشتر

لیگۆیەكی زیلینسكی داهاتێكی زۆری دەستخست

بابەتی دواتر

لیژنەیەك لەبارەی گیانلەدەستدانی دوو خانەنشینەكە پێكهێنرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “هاوكات لەگەڵ ساڵیادی بونیادنانی…
Total
0
Share