لیژنەیەك لەبارەی گیانلەدەستدانی دوو خانەنشینەكە پێكهێنرا

لقی سلێمانیی بانكی ناوەندیی هەرێم لیژنەیەكی پێكهێنا بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو دوو خانەنشینەی ئەمڕۆ لە سلێمانی لەكاتی وەرگرتنی مووچەدا گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ لە سلێمانی و لەبەردەم بانكی تانجەرۆ، لەكاتی دابەشكردنی مووچەدا، بەهۆی دروستبوونی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغییەوە، دوو خانەنشین گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەش تووشی تەنگەنەفەسی و ناڕەحەتی بوون.

بانکی ناوەندیی هەرێم – سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، “پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، بڕیارماندا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی مردنی دوو هاونیشتمانی لەبەردەم بانکی تانجەرۆ لەکاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیدا”.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بانكەكە، بەشداری نوێنەری داواکاری گشتیی سلێمانی لە لیژنەكەدا بەشدار دەبێت، ناوی ئەندامانی لیژنەكەش دیاریكراون.

ئەو دوو خانەنشینەی ئەمرۆ گیانیان لەدەستدا، بریتیبوون لە ئازاد ئیسماعیل، كە تەمەنی 76 ساڵ بوو، هەروەها عەزیز ئیبراهیم-ی تەمەن 70 ساڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان وه‌ڵامى عه‌لی حه‌مه‌ساڵح دەداتەوە

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان وه‌ڵامی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتارى گۆڕان ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت، بابه‌تێكی ناڕاستی لەبارەی قۆرخکاری لە دۆسیەی بەنزین…
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: پێویستە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا و بەبێ دواکەوتن ئەنجامبدرێت

ئەمڕۆ بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە دەباشان کۆبووەوە. بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە،…
Total
0
Share