لیگۆیەكی زیلینسكی داهاتێكی زۆری دەستخست

کەسایەتیی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی وەک سەرۆکی ئۆکرانیا گۆڕا بۆ کەسایەتییەکی خۆشەویست و وەک پاڵەوان سەیردەکرێت، ئەوەش بەهۆی بەرگرییە بەهێزەکەی بەرامبەر هێرشەکانی ڕوسیا بۆسەر وڵاتەکەی، تا ئاستێک کۆمپانیایەکی ئەمریکی ئەم سەرسوڕمانەی بە کەسایەتیی زیلینسکی گۆڕیوە بۆ پەیکەری بچوک لەسەر شێوەی یاریی “لیگۆ”.

کۆمپانیای یارییە بچوکەکانی “citizenbrick”ی ئەمریکی کە بارەگاکەی لە شیکاگۆیە ڕایگەیاند، هەستاوە بە دروستکردنی پەیکەری زیلینسکی لەسەر شێوەی “لیگۆ، LEGO”، کە پەیکەرەکەی بەڕوخسارێکی ماندوو و توڕە بەهۆی جەنگ و جلێکی سەربازیی ڕەنگ سەوز دروستکردووە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Citizen Brick (@citizenbrick)

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لەوبارەیەوە بڵاویکردەوە، ئامانجی کۆمپانیاکە لەو یارییە بەکارهێنانی دۆخی جەنگ نییە لە ئۆکرانیا بۆ کۆکردنەوەی داهات و قازانجی تایبەتی، بەڵکو ئامانجی دەستپێشخەری بووە دروستکردنی ئەو پەیکەرە بچووکانە و فرۆشتنیان بەمەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا و قوربانیانی ئەو وڵاتە.

خاوەنی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئەو پەیکەرانە دەڵێت، “ئامانجی ئێمە بەکارهێنانی شەڕ نییە بۆ سوودی خۆمان، بەڵکو مەبەستمان بوو لەو ڕێگەیەوە هاوکاریی ئۆکرانیا بکەین”.

ئاماژە بەوەشدەکات، کە دوو جۆر بەرهەمیان بۆ پیشاندانی “شۆڕشگێڕیی ئەو وڵاتە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاری” ئەوانیش، پەیکەری زیلینسکی و شوشەی مۆتۆلۆڤی قەبارە بچوک.

دەشڵێت، “بۆیە ئەو دوو نمونەیەمان هەڵبژارد، زیلینسکی کە دەیتوانی وڵاتەکەی بە ئاسانی بەجێبهێڵێت بەڵام ڕەتیکردەوە و لەگەڵ گەلەکەی مایەوە و هیوایەکی زۆری پێدان، هەروەها شوشەی مۆتۆلۆڤ وەک چەکێکی ئاسایی دەستی خەڵکانی سڤیل و ئاسایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی سوپایەکی گەورەی وەک ڕوسیا”.

لە 5ی ئازارەوە پەیکەری زینیلسکی لەسەر شێوەی یاری “لیگۆ” دەفرۆشرێت و نرخەکەی 100 دۆلارە، هەروەها نرخی هەر مۆتۆلۆڤێک 10 دۆلارە، کۆمپانیاکە بڕی 145 هەزار و 388 دۆلاری لە فرۆشتنی ئەو یارییەدا کۆکردووەتەوە و سەرجەم بەرهەمەکەش لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا فرۆشراون.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو داهاتەی لە فرۆشتنی ئەو یاریانەوە کۆیانکردووەتەوە پێشکەشیان کردووە بە کۆمەڵەی Direct Reliefی ئەمریکی کە کۆمەک و هاوکاریی مرۆیی بۆ قوربانیانی شەڕ لە ئۆکرانیا کۆدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئامۆژگاریی مانەوەی بۆنەکەت بۆ ماوەیەکی درێژ

بابەتی دواتر

تۆمەتبارانی ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی سلێمانی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share