سلێمانی.. لە یانەیەكی شەوانە شەڕەتەقە ڕوویدا و كوژراو و بریندارهەن

بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە لە یانەیەکی شەوانەی سلێمانی سێ کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانیلەدەستدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمشەو لە ئەنجامی ڕووداوێكی شەڕەتەقە لەیانەیەکی شەوانە لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود سێ كەس برینداربوون و كەسێكیش گیانیلەدەستدا.

وتیشی، بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار.

ڕوونیشیكردەوە، سەرجەم بریندارەکان و کوژراوەکەش بە فیشەک بووە.

هاوكات پەیامنێری ئێستا لە سلێمانی گواستیەوە، یانە شەوانەکە لە سەروو بەنزینخانەی بیناییە، لە نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی و تا ئێستاش لێكۆڵینەوە و بەدواداچون لەسەر ڕووداوەكە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

لە عێراق بەهۆی هاوردەكردنی مریشكەوە زیاتر لە 600 هەزار كرێكار بێكاربوون

بابەتی دواتر

لەبارەی ڕاگرتنی هاوڵاتییانی ناوەڕاست و خواری عێراق لە بازگەكانی هەولێر ڕوونكردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگرەكەی بازاڕی چەلێی دهۆك كۆنترۆڵكرا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆك رایدەگەیەنێت، ئاگرەكەی بازاڕی چەلێی دهۆك كۆنترۆڵكرا. بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆك…
Total
0
Share