ئەو نەخۆشخانەیەی تەرمەكەی ڕادەستنەكردەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دۆسیەی ڕادەستنەكردنەوەی تەرمێك لەلایەن نەخۆشخانەیەك و داواكردنی 10 ملیۆن دینار، لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت.

دکتۆر ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لەسەر فەرمانی وەزیری تەندروستی، بۆ بەدواداچوونی سکاڵای کەسوکاری نەخۆشێکی کۆرۆنا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەسەر هەڵسوکەوتی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە”.

لیژنەکە لە هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر و داواکاری گشتی پێکدەهێنرێت، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە ڕاستیی ڕووداوەکە و پاراستنی مافی نەخۆش.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، ڕێکاری یاسایی لەوبارەیەوە دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات و کەشوهەوا ناجێگیردەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ناسەقامگیرییەک لە کەشوهەوا روودەدات و بارانبارین زۆرینەی ناوچەکان دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافی سه‌رجه‌م مامۆستایان دەبین

وەزارەتی پەروەردە، رایگەیاند، داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافی سه‌رجه‌م مامۆستایان دەبین. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند، به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانیی…
Total
0
Share