جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بانكی هەرێم لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،”پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران لە هەولێرەوە گەیشتە سلێمانی و دەستكراوە بە دابەشكردنی بەسەر بانكەكاندا” .
گەزیزە محێدین، جێگری بەرێوەبەری گشتیی بانكی هەرێم لە سلێمانی لە لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران لە هەولێرەوە گەیشتووەتە دەستمان بەسەر سەرجەم بانكەكاندا دابەشكراوە و دەدرێتە بەرێوەبەراتییەكان و فەرمانگەكان.
ئاماژەی بەوەكرد بەشێكی فەرمانگەكان دوای وەرگرتنی پارەكەیان دەستدەكەن بە دابەشكردنی مووچە و خۆیان بڕیار دەدەن كە دابەشكردنی مووچەكەیان دەكەوێتە سبەینێ یەكشەممە.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بانكی هەرێم لە سلێمانی باسی لەوەكرد، بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی مووچەخۆران لەناو شار و دەرەوەی شار دابینكراون .
بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە مووچەی مانگی دووی وەزارەتەكانی (سامانە سروشتییەكان، پیشەسازی و بازرگانی، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ڕۆشنبیری، گواستنەوە و گەیاندن و كارەبا ) دابەشبكرێت، بەڵام بەهۆی نەگەیشتنی پارە لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی دابەشكردنی مووچە دواكەوت بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ.