پەرلەمانی سوریا لەبارەی دوو شاری کوردییەوە داوایەک ئاڕاستەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی سوریادا داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان کراوە چاودێری هەردوو شاری حەسەکە و قامشلۆ بکات کە بە دەست هێزەکانی سوریای دیموکراتەوەیە.

پەرلەمانی سوریا، لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بەو دوو شارە ڕایگەیاندووە، “هەڵسوکەوتی هەسەدە لە قامشلۆ و حەسەکە توندە لەگەڵ دانیشتوانی ئەو دوو شارەدا و هەسەدە بەردەوامە لە گرتن و زیندانیکردنی ئەو کەسانەی ناڕازین”.

ماوەی دوو هەفتەیە دانیشتوانی عەرەبی ئەو دوو شارە خۆپیشاندان دەکەن دژی هەڵسوکەوتی ئاسایشی ئەو دوو شارەی ڕۆژئاوای کوردستان کە گوایە ڕێز لە جیاوازی ڕەگەزی ناگرێت.

لە بەیاننامەکەی پەرلەمانی سوریادا ئاماژە بەوەشکراوە کە داواکارن نەتەوەیەکگرتووەکان چاودێری تەواوی ئەو دوو شارە بکەن و لە کردەوەکانی هەسەدە بکۆڵنەوە.

هەردوو شاری قامشلۆ و حەسەکە کە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری باکوری سوریا – ڕۆژئاوا دایە، پێکهاتەی دانیشتوانەکەی لە عەرەب و کورد و ئاشوری پێکهاتوون و بەشێک لە گەڕەکەکانی هەردوو شارەکەش بەدەست حکومەتی سوریاوەیە و پێشتر چەندینجار پێکدادانی چەکداری لە نێوان ئاسایشی ڕۆژئاوا و سوپای سوریادا ڕویداوە.

بابەتی پێشتر

كردنەوەی هەژماری بانكی لە هەرێم لەنێوان بێ متمانەیی و پێویستبووندا

بابەتی دواتر

بیڵ گەیتس ڕەتی دەكاتەوە دەستی لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنادا هەبووبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share