کێ باشترین هێرشبەری پریمەرلیگە و کێ زیاد لەپێویست گەورەکراوە؟

بەپێی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی “سپۆرت بایبڵ” لەژێر ناونیشانی “تایەرمەیکەر”، تێری هێنری-ی فەرەنسی هێرشبەری پێشووی یانەی ئارسیناڵ تاکە یاریزانە بە باشترین لە خوولی نایابی ئینگلتەرا ناودەبرێت.

توێژینەوەکەی “سپۆرت بایبڵ” پشتی بە داتا و خوێندنەوە شیکارییەکان بەستووە، تیایدا هەریەک لە سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەستێرەی پێشووی مان سیتی و هاری کەینی هێرشبەری یانەی تۆتنهام بە باشترینەکان دەستنیشانکراون.

لە بەرامبەردا ئالان شیرەر و دیدیێ درۆگبا و واین ڕوونی وەک ئەفسانەکان ناویانهاتووە، بەڵام لەسەروو هەمووانەوە ناوی تێری هێنری بە (goat) دەستنیشانکراوە، کە ئەوەش گوزارشت لە پێگەی ئەفسانەی ئەفسانەکان و باشترینی هەمووان دەکات.

لەبەرامبەردا چەندینێکی وەک ئەدیبایۆر و فاولەر وەک هێرشبەری گەورەکراو ناوبراون.

پۆلبەندیی هێرشبەرە ئەفسانەییەکان بەم جۆرە کراوە:

باشترینی ئەفسانەکان: تێری هێنری

ئەفسانەکان: ئالان شێرەر، دیدیێ درۆگبا، واین ڕوونی، ئیریک کانتۆنا، سێرجیۆ ئەگوێرۆ، ئیان ڕایت، لویس سوارێز

ئەوانەی لە لوتکەدا بوون: ئاندی کۆل، جەیمی ڤاردی، هاری کەین، مایکڵ ئۆون، لێس فێردیناند، ڕۆبن ڤان پێرسی، ڕود ڤان نیستەلرۆی، تێدی شیرینگهام، فێرناندۆ تۆرێس.

ئەوانەی بەکەمزانراون: ئۆلیڤی جیرو، ڕۆمیلو لوکاکو، دیێگۆ کۆستا، دیۆن دوبلین، جیمی فلۆید هاسیڵبانک، نیکۆلاس ئانێلکا، جێرماین دیفۆ، ڕۆبی کین.

گەورەکراوەکان: دوایت یۆرک، ڕۆبی فاولەر، ئیمانوێل ئادیبایۆر، مارک ڤیدوکا، کارلۆس تیڤێز.

ئەوانەی هێرشبەری تۆکمە بوون: پیتەر کراوچ، کیڤن فیلیپس، ئێمێل هیسکی، یاکوبو، کریس ستۆن، دارین پێنت.

یاریزانی تۆپی پێ نەبوو: عەلی دیا.

بابەتی پێشتر

سیمیۆنی لەگەڵ یاریزانێکی بەرشلۆنە ڕێککەوتووە

بابەتی دواتر

پارە گەیشتە بانكەكان و دەستكرا بە دابەشكردنی مووچە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share