“گه‌ڕانه‌وه‌ی کریستیانۆ بۆ ئێمه‌ خراپه‌”

لێپرسراوی کاره‌کانی دۆنی ڤان دی بێکی هۆڵه‌ندی، ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی کریستیانۆ دڵخۆشبێت و گواستنه‌وه‌که‌ به‌ (خراپ) بۆ بریکاره‌که‌ی وه‌سفده‌کات.

دۆنی ڤان دی بێک، ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و پێشووی یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام هاوینی 2020 په‌یوه‌ندی به‌ مانچسته‌ر یونایتده‌وه‌ کرد، داهاتوویه‌کی پرشنگدار له‌ پریمه‌رلیگ چاوه‌ڕوانیده‌کرد، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌کانه‌وه‌، شکستیهێنا و ته‌نها چه‌ند یارییه‌کی که‌م ده‌رکه‌وت.

گویدۆ ئالبێرس، لێپرسراوی کاره‌کانی ڤان دی بێک به‌ “زیگۆ سپۆرت”ی ڕاگه‌یاندووه‌، “گه‌ڕانه‌وه‌ی کریستیانۆ بۆ ئێمه‌ هه‌واڵێکی ناخۆشه‌، چونکه‌ یاریزانێکی سوپه‌ری دیکه‌ له‌ ناوه‌نده‌وه‌ بۆ هێرشبردن هاوشانی پۆگبا له‌ باڵی چه‌پ یاریده‌کات، ئه‌وه‌ش چانسی بریکاره‌که‌م بۆ یاریکردن که‌مده‌کاته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ” ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێڤه‌رتۆن ڕێککه‌وتین، یونایتدیش قایلبوو، به‌ڵام له‌ کۆتا ساتدا ئۆلی گونار سۆڵشایه‌ر په‌یوه‌ندی پێوه‌کردم و وتی، یاریزانه‌که‌ بۆ فرۆشتن نییه‌ و سبه‌ینێ ده‌بێت په‌یوه‌ندی به‌ یه‌که‌ی مه‌شقوڕاهێنانه‌کانه‌وه‌ بکات‌”.

بابەتی پێشتر

زیندانیكراوێكی بادینان نەیزانیوە دایكی كۆچی دوایی كردووە

بابەتی دواتر

ئێران، پاکستان بە یارمەتیدانی ئاسمانیی تاڵیبان دژی ئەحمەد مەسعود تۆمەتباردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆتینیۆ پێشکەشی میلان کراوە

فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی یەکێکە لەو یاریزانانەی لەلایەن ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەوە ئاگادارکراوەتەوە، وەرزی داهاتوو پشت بەتواناکانی نابەسترێت. ڕۆژنامەی “توتۆ…
Total
0
Share