دایکی مباپێ داوای مەحاڵ لە ڕیاڵ مەدرید دەکات

بە گوێرەی زانیارییەکانی، ئێدواردۆ ئیندا لە پۆرتاڵی “ئۆکەی دیاریۆ”، دایکی کیلیان مباپێ داوای 150 ملیۆن یورۆ پاداشت لە ڕیاڵ مەدرید دەکات.

ڕۆژنامەنووسە ناودارەکەی ئیسپانیا جەخت لەوە دەکاتەوە، داواکارییەکەی دایکی مباپێ کە یەکێکە لە بریکارەکانی زۆر سەرنجڕاکێشە، لەهەمان کاتدا مەحاڵە بۆ یاریزانێک دابینبکرێت کە لە میرکاتۆی هاوینی 2022 نرخی دەبێتە بێبەرامبەر.

مباپێ ساڵی 2018 بەبڕی 145 ملیۆن یورۆ لە یانەی مۆناکۆوە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد، لە 207 یارییدا 158 گۆڵی لەماوەی چوار وەرزدا بۆ یانە فەرەنسییەکەی تۆمارکردووە، لەئێستادا گرانبەهاترینی جیهانە و نرخەکەی گەیشتووەتە 200 ملیۆن، بەڵام بەهۆی نوێنەکردنەوەی بۆندەکەی و کۆتاییهاتنیەوە، هاوینی 2022 دەتوانێت بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

یانەی ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لە داواکارە سەرەکییەکانی مباپێ، بەڵام نادیارە بۆ گواستنەوەی چەند پێشکەشی بریکارەکانی دەکەن.

بابەتی پێشتر

دانوستاندنی نێوان سەڵاح و لیڤەرپوڵ ئەنجامی نەبووە

بابەتی دواتر

ڕوسیا: ئۆكرانیا چەكی بایۆلۆژی هەیە<br>ئەمریكا: ئەو بانگەشەیە درۆیە و ڕوسیا دەیەوێت چەكی كیمیایی لە ئۆكرانیا بەكاربهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئایا ڕۆناڵدۆ کۆتاییهات؟

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعوودیەوە کرد، یاریزانەکە لە ژیانی وەرزشییدا توانی لە یانەکانی سپۆرتنیگ لشبۆنە،…
Total
0
Share