ئەڵمانیا بەدوای غازی سروشتیدا وێڵە

ئەڵمانیا هەنگاوەكانی چڕكردووەتەوە بە ئاراستەی هەناردەكارانی غاز كە دەشێت ببنە شوێنگرەوەی ڕوسیا لەڕووی دابینكردنی غازی سروشتی. وەزیری ئابوریی ئەڵمانیا ئەمڕۆ سەردانی قەتەر دەكات دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو گەیشتە نەرویج.

قەتەر یەكێكە لەو سێ گەورە وڵاتەی هەناردەكاری غازی سروشتیی شل كە وڵاتانی ئەوروپا پشتی پێدەبەستن بۆ كەمكردنەوەی پشتبەستن بە غازی ڕوسی. پرسەكە بۆ ئەڵمانیا زیاتر هەستیارە كە نیوەی ئەو غازەی هاوردەی دەكات، لەڕوسیاوەیە.

ڕۆبەرت هابیك، وەزیری ئابوریی ئەڵمانیا بەر لە سەردانەكەی بۆ قەتەر كە بڕیارە بۆ ئیماراتیشی ئەنجامبدات وتی، “لە كورتمەودا و بەشێوەی كاتی پێویستمان بە بڕێكی زیاتری غازی سروشتیی شل دەبێت، دەمانەوێت بیگەیەنینە وێستگە تایبەتەكانمان لە ئەڵمانیا. لەلایەكی دیكەوە، پێویستە پەلەبكەین لە گۆڕین لە غازی سروشتییەوە بۆ هایدرۆجینی سەوز”.

هابیك هەفتەی ڕابردوو سەردانی نەرویج-ی كرد پاش گەشتێكی سەرەتای ئەم مانگەی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان. لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا وتی، “باوەڕموایە كۆی ئەو گفتوگۆیانەی ئەنجامماندا -لەگەڵ نەرویج و ویلایەتە یەكگرتووەكان و كەنەدا و قەتەر- وادەكات بڕێكی زیاتری غازی شل-مان بە ئاراستەی ئەوروپا و ئەڵمانیا پێبگات”.

بەرلین، لەگەڵ نەرویجدا تاوتوێی بونیادنانی بۆرییەك دەكات كە ڕێگەی هاوردەكردنی هایدرۆجینی سەوزی پێبدات لەدوای پەرەپێدان بەو تەكنەلۆجیایە.

پێشتر بەرلین ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەوە بەهۆی بەرهەڵستیكردنی قەدەغەكردنی خێرای نەوت و غازی ڕوسی لەپێناو وشككردنی چوونی پارە بەرەو مۆسكۆ.

ئەڵمانیا پێیوایە ئەو قەدەغەكردنە ئابوری و كۆمەڵگای ئەڵمانی دەشێوێنێت بەهۆی بەرزبوونەوەی پێشبینیكراوی نرخی وزە و مەترسیی هاوردەكردنەوە و هابیك ڕوونیكردەوە، چارەسەر بۆ دەرچوون لە ئاستەنگی “سۆز و عەقل” دەكرێت لەڕێی “زامنكردنی هاوردەكردنەوە بێت، دواتر هەنگاونان” بۆ بڕینی وزەی ڕوسی.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ پارە لە هەولێرەوە نەگەیشتووەتە سلێمانی و مووچە دابەشنەكرا

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد سێ فەرمانی دەستگیرکردنی جیاوازی هەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎بەغداد بە وەڵامی هەرێم قایل نیيە.. کۆمپانیای سۆمۆ هەڕەشەی ڕاگرتنی هەژماری بانکیی هەرێم دەكات

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نیشتمانی “سۆمۆ” ئاشكرایدەكات، سێ بژاردەیان خستووەتە بەردەم هه‌رێم بۆ دۆسیه‌ی نه‌وت، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

دوای ئەو زیانانەی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا تۆماریکرد، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share