سلێمانی.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا هەشت کەس برینداربوون

لە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی شەست مەتریی سلێمانی هەشت کەس برینداربوون کە دووانیان برینەکانیان سەختە.

سامان نادر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ڕووداوەکە لەجۆری پێکدادان بووە و دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە کە ژمارەیان هەشت کەس بووە.

وتەبێژیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، دوو لە بریندارەکانی ڕووداوەکە برینەکانیان سەختە.

بابەتی پێشتر

بایدن بۆ سەرۆکی چین: هەر هاوکارییەکتان بۆ مۆسکۆ سزای توندی دەبێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی کەرکوک بکوژی پۆلیسە کوژراوەکەی چەند ڕۆژی پێشووی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێشمەرگەكانی مەفرەزە سەرەتاییەكان یادگار و ئەمانەتی سەرۆك مام جەلال و شەهیدە سەربەرزەكانمانن

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایدەگەیەنێت، پێشمەرگەكانی مەفرەزە سەرەتاییەكان، یادگار و ئەمانەتی سەرۆك مام جەلال…
Total
0
Share