قوباد تاڵەبانی: پێشمەرگەكانی مەفرەزە سەرەتاییەكان یادگار و ئەمانەتی سەرۆك مام جەلال و شەهیدە سەربەرزەكانمانن

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایدەگەیەنێت، پێشمەرگەكانی مەفرەزە سەرەتاییەكان، یادگار و ئەمانەتی سەرۆك مام جەلال و شەهیدە سەربەرزەكانمانن و ئەوان لە مێژووی یەكێتی و گەلەكەماندا بۆ هەمیشە وەك رەمز و سیمبولی هیوا لە رۆژگاری سەخت و پڕ لە نائومێدیدا دەمێننەوە”.

دەشڵێت، “شەرفمەندبووم كە ئەمڕۆ لە خزمەتی پێشمەرگەكانی 1976ی یەكێتیدا بووم و خەڵاتی رێز و وەفای سەرۆك بافڵم پێشكەشكردن و ئەم نەوەیەی ئێستای یەكێتی بە ئیلهام وەرگرتن لە ورە و باوەڕ و ئازایەتی ئەوانەوە یەكێتییان بووژاندووەتەوە”.

راشیگەیاند، “بۆ هەمیشە لە ئاست گەورەییاندا سەری رێز دادەنوێنین و پابەند و بە وەفاش دەبین بەو رێبازەی ئەوان لەپێناویدا خەباتیان كرد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای ژمارەیەک دوکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە بڕدرا

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای ژمارەیەک دوکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە بڕدرا و سزای پێبژاردنیان بۆ ئەنجامدرا. ئەمڕۆ دووشەممە،…
Total
0
Share