مایوێزەر دەگەڕێتەوە و بەڵێنی ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گەورە دەدات

ئەفسانەی بۆکسێنی ئەمریکا و جیهان، فلۆید مایوێزەر جارێکی دیکە لە بڕیاری وازهێنان پاشگەزدەبێتەوە و لە زستانی 2021 دابەزینێکی گەورە ئەنجامدەدات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لە ماڵپەڕی لا پرۆڤانسەوە ئاشکرایکردووە، بۆکسێنەرە 43 ساڵەکە بڕیاریداوە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ناو ستەیج و سەرنجی میدیا جیهانیەکان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت.

مایوێزەر لە تۆڕی ئینستاگرامەوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە تیایدا دەڵێت، ” تۆکیۆ – ژاپۆن، ساڵی 2021 دەگڕێمەوە، خۆم و تیمەکەم دەمانەوێت کارێکی گەورە بکەین لە یاریگای تۆکیۆ دوم، ئامادەبن.. دەگەڕێمەوە”.

سەرچاوەکان نەیانتوانیوە تاوەکو ئەم ساتە زانیاری لەبارەی ڕکابەری داهاتووی مایوێزەر ئاشکرابکەن، تەنها ئەوەندە نەبێت کە ڕوبەڕوبوونەوەی گەڕانەوەی بۆکسێنەرەکە لە 21ی مانگی شوبات ئەنجامدەدرێت.

لە پێشوودا ئاماژە بە گەڕانەوەی مایوێزەر دەکرا لە بواری (MMA) و ڕێککەوتنی لەگەڵ دانا وایتی بەرپرسی بواری هونەرە جەنگییەکان ئەگەرێکی بەهێزبوو، بۆیە شارەزایان دڵنیانین دابەزینی داهاتووی لە بواری بۆکسێن دەبێت یان بواری هونەرە جەنگییەکانی (MMA).

مایوێزەر لە ساڵی 2017 بڕیاری گەڕانەوەیدا و بەرانبەر کۆنۆر ماکگریگۆری پاڵەوانی (UFC) یاریکرد، بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد و زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار داهاتی کۆکردەوە، پاشان لە 2018 گەڕایەوە  وبەرانبەر تێنشین ناسوکاوای ژاپۆنی یاریکرد و بە سێ خولەک بردنەوەی بەدەستهێنا و حەوت ملیۆن دۆلار داهاتی کۆکردەوە.

بابەتی پێشتر

توتۆ سپۆرت: یوڤانتۆس پلانی ڕفاندنی ئەستێرەیەکی میلانی داڕشتووە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. كونسوڵی گشتیی بەڕیتانیا لە چین ژیانی كچە خوێندكارێك ڕزگاردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share