گواردیۆلا و سیتی نوێبوونەوە

یانەی مانچستەر سیتی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا، نوێکردنەوەی گرێبەستی پێپ گواردیۆلای ئاشکراکرد.

یانەی مانچستەر سیتی له ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا نووسیویەتی، “به خۆشحاڵییەوه ڕایدەگەیەنین که پێپ گواردیۆلا بۆ ماوه ی دوو ساڵی دیکە بۆندێکی نوێی واژۆکردووه، بۆندە نوێیەکە له هاوینی 2025 کۆتاییدێت.”

گرێبەستی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی لە هاوینی 2023 کۆتایی پێدەهات، گومانیش لە بەردەوامبوونی دەکرا لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکەدا.

گواردیۆلا لە ساڵی 2016وە پۆستی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی وەرگرتووە، چوار ناسناوی پریمەرلیگ، چوارجار جامی ئینگلتەرا و جارێک جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان و دووجاریش قەڵغانی خێرخوازی بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

بە بەهای ملیۆنان دۆلار ئاڵتوون دزرا

بابەتی دواتر

دوو یانە ئامادەن کریستیانۆ بکڕن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share