دیارترین 10 فیلمی جیهانی بۆ سەیرکردن

لەدوای کەمبوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا و هەڵگرتنی ڕێکارەکانی پەیوەست بەو پەتایە، جارێکی دیکە ڕۆڵی فیلمە سینەماییەکان جارێکی دیکە گەڕایەوە تاوەکو بینەر بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە هۆڵەکانی سینەما بتوانن سەیری فیلمەکان بکەن.

لێرەوە دیارترین باشترین ئەو 10 فیلمانە دەخەینەڕوو کە ئێستا لە جیهاندا سەیردەکرێن:

یەکەم: Scream
ئەگەر بینەری فیلمە ترسناکەکانن، بەشی پێنجەمی زنجیرە فیلمی Scream باشترین فیلمی ترسناکە لەئێستا بۆ سەیرکردن لە جیهاندا، فیلمەکە لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا نمایشکرا، تائیستاش فیلمەکە سەدان هەزار دۆلار ڕۆژانە کۆدەکاتەوە.

دووەم: The Worst Person in the World

فیلمێکی نەرویجییە، یەکێکە لە نوێترین فیلمە پێشنیازکراوە سینەماییەکان، هەروەها یەکێکە لە فیلمە کاندیدکراوەکانی ئۆسکاری 2022، ڕووداوەکانی فیلمەکە باس لە کچێکی گەنج دەکات کە هەوڵی سەلماندنی توانا پیشەیی، کۆمەڵایەتی و سۆزدارییەکانی خۆی دەدات بۆ ماوەی چوار ساڵ، دوای ئەوەی ئامادەیی تەواو دەکات و دەچێتە زانکۆ.

سێیەم: Marry Me
فیلمێکی ڕۆمانسییە و تائێستا لە پلەی سێیەمی ئەو فیلمانەدایە کە لەساڵی 2022دا زۆرترین داهاتییان هەبووە، توانیویەتی هەشت ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە، تەنها دوای چەند ڕۆژێکی کەم لە بڵاوکردنەوەی.
ڕووداوەکانی فیلمەکە باس لە ڕۆڵی مۆسیقارێکی بەناوبانگ دەکات کە دەیەوێت لە ئاهەنگێکی گەورە و قەرەباڵغدا هاوسەرگیری لەگەڵ کچە خۆشەویستەکەی بکات، بەڵام بەرلە ئاهەنگەکە کچەکە دەزانێت خۆشەویستەکەی خیانەتی لێکردووە بۆیە لەو ئاهەنگەدا هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی نەناسراو دەکات.

چوارەم: All My Friends Hate Me

فیلمەکە لە ڕووداوی ڕاستەقینەی شوینی مانەوەی خوێندکارانی زانکۆ وەرگیراوە، کە یەكێک لە خوێندکارەکان هەوڵدەدات ئەوانەی دەیناسێت لەدەوری خۆی بهێڵێتەوە.

پێنجەم: The 355

لە نوێترین فیلمە سینەماییە بڵاوکراوەکانی هۆڵیوودە لەساڵی 2022، کە باس لە کۆمەڵێک ژن دەکات ڕووبەڕووی گروپێکی سیخوڕی دەبنەوە بەناوی ” The 355″ لە مەترسییەکانیان بۆ داگیرکردنی جیهان.

شەشەم: ambulance
لەدیارترین فیلمەکانی 2022ـە، ڕووداوەکانی فیلمەکە ڕووداوی درامین، باس لە کۆمەڵێک دەکات دەیانەوێت دزی لە بانکێک بکەن بەڵام پلانەکانیان بۆئەو دزییە شکستدەهێنێت.

حەوتەم: Death on the Nile
فیلمەکە بەشی دووەمی فیلمی بەناوبانگی Murder on the Orient Express دەگەڕێتەوە، ڕووداوەکانی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی کوشتن دەگەڕێتەوە کە پیاوێکی ئەمریکی لەناو شەمەندەفەرێکی خێرادا ئەنجامیداوە، کە لە یەکێک لە خێراترین شەمەندەفەرەکانی جیهاندا گەشتدەکات، لەو ڕووداوەدا 13 کەس بە گومانی کوشتنیان لەلایەن بکوژەکەوە لە شەمەندەفەرەکەدان.

هەشتەم: the batman
ڕووداوەکانی فیلمەکە ڕۆڵی باتمانە کە ساڵانێکە ناسراوە و گۆرانکاریی دیکە لە ڕۆڵەکەیدا کراوە، ڕۆڵی پیاوێک دەگێرێتەوە کە هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوە و ئاشکراکردنی ژمارەیەک هەوڵ و ڕووداوی کوشتن دەدات.

نۆیەم: تاوان

فیلمەکێکی چێژبەخشە و باس لە تاوانێک دەکات لەلایەن کەسێک کە نەخۆشیی دەروونی هەیە و لەنواندنی ئەکتەری میسری عادل موسابە.

دەیەم: لەپێناو زیکۆ

فیلمێکی میسریە و و ئێستا لە دیارترین فیلمەکانی جیهانی عەرەبییە.

بابەتی پێشتر

ڕاوێژكاری كازمی: لە ڕابردوودا بودجەی عێراق تەنها بۆ مووچە بووە و ئێستا ئابوریی وڵات بوژاوەتەوە

بابەتی دواتر

ئیسرائیل داوا لە بایدن دەکات سوپای پاسداران لە لیستی ڕەشدا بهێڵێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share