ڕاوێژكاری كازمی: لە ڕابردوودا بودجەی عێراق تەنها بۆ مووچە بووە و ئێستا ئابوریی وڵات بوژاوەتەوە

ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی ڕایگەیاند، “لە ساڵانی ڕابردوو تەواوی بودجەی وڵات تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخانكرابوو، ئێستا ئابوریی عێراق بوژاوەتەوە و پێویستە كارنامەی چاكسازیی هەمواربكرێتەوە و كاری پێبكرێت”.

موهز محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی ڕایگەیاند پێشتر بودجەی ساڵانەی عێراق تەنها بۆ بواری بەكاربەر “مووچە”بووە و نەتوانراوە خزمەتگوزاریی ئاو، كارەبا و پرۆژەكان جێبەجێبكرێن.

ئاماژەی بەوەكرد، “ئەو سیاسەتە داراییەی ئێستا پەیڕەودەكرێت سەركەوتوو بووە و ئابوریی عێراق بوژاوەتەوە و پێویستە ئەو كارنامە چاكسازییەی ئامادەكرابوو هەمواربكرێتەوە و كاری لەسەر بكرێت”.

بابەتی پێشتر

چامپیۆنزلیگ.. ڕیاڵ و چێڵسی ئه‌رکیان قورسه‌ و به‌ریه‌ککه‌وتنه‌کانی دیکه‌ هاوسه‌نگن

بابەتی دواتر

دیارترین 10 فیلمی جیهانی بۆ سەیرکردن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا داوایەك لە عێراق دەكات

ئەمریكا داوا لە عێراق دەكات لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانەی ئەمدواییە بكات كە كرایەسەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا. لە…
Total
0
Share