چامپیۆنزلیگ.. ڕیاڵ و چێڵسی ئه‌رکیان قورسه‌ و به‌ریه‌ککه‌وتنه‌کانی دیکه‌ هاوسه‌نگن

تیروپشکی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هاوسه‌نگی لێکه‌وته‌وه‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، لە بارەگای سەرەکیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا (یوێفا) لەشاری نیۆنی سویسرا، تیروپشکی قۆناغه‌کانی چاره‌ک و نیوه‌ی کۆتایی خوولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدرا.

میکایل سێلڤستری، ئه‌ستێره‌ی دێرینی فه‌ره‌نسا و یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد میوانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا و ئه‌نجامده‌ری تیروپشکه‌که‌ بوو، هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و ئه‌ستێره‌ دێرینه‌ چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هاوسه‌نگی لێکه‌وته‌وه‌.

ئه‌نجامی تیروپشکه‌که‌ بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی به‌م جۆره‌ بوو:

چێڵسی – ڕیاڵ مەدرید

مانچستەر سیتی – ئەتلەتیكۆ مەدرید

ڤیاریاڵ – بایرن میونشن

بەنفیكا – لیڤەرپوڵ

 

قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی چۆن ده‌بێت؟

به‌پێی خشته‌ی دیاریکراوی یارییه‌کان و ئه‌و تۆپانه‌ی سێلڤسترێ له‌ناو پۆته‌کاندا ڕاکێشانی بۆکردن،

براوەی یاریی نێوان مانچستەر سیتی و ئەتلەتیكۆمەدرید له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خووله‌که‌، بەرامبەر براوەی یاریی نێوان ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی یاریدەكات.

هه‌روه‌ها براوەی یاریی نێوان ڤیاریاڵ و بایرن میونشن، بەرامبەر براوەی یاریی نێوان بەنفیكا و لیڤەرپوڵ یاریدەكات.

جگه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ڕیاڵ مه‌درید و چێڵسی، تیروپشکه‌که‌ بۆ یانه‌کانی دیکه‌ تاڕاده‌یه‌ک هاوسه‌نگه‌، له‌زۆرینه‌ی یارییه‌کاندا یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌کی مامناوه‌ند یاریده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵنیاییده‌دات، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی ئاگرین ده‌بن و گه‌وره‌کان ناچارن به‌رامبه‌ر یه‌کدی یاریبکه‌ن.

خشته‌ی یارییه‌کانی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی و نیوه‌ی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

 

کەی یارییەکانی چارەکی کۆتایی دەکرێن؟

یارییەکانی چوونی چارەکی کۆتایی لە 5 و 6ی نیسان، یارییەکانی گەڕانەوەش لە 12 و 13ی هەمان مانگ ئەنجامدەدرێن.

یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی لە 26 و 27ی نیسان، یارییەکانی گەڕانەوە لە 3 و 4ی ئایار ئەنجامدەدرێن.

یاریی کۆتایی لە ڕۆژی شەممە، 28ی ئایار لە یاریگای “ستاد دو فرانس” لە پاریس بەئامادەبوونی تەواوی هاندەران ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم: داهاتی باج زیادیكردووە

بابەتی دواتر

ڕاوێژكاری كازمی: لە ڕابردوودا بودجەی عێراق تەنها بۆ مووچە بووە و ئێستا ئابوریی وڵات بوژاوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share