داوایلێبوردن لەهەمووان دەکات تەنها مێسی نەبێت !

بەرگریکاری هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا، ئەدریان مارتینێز پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تیایدا داوایلێبوردن لە هەمووان دەکات تەنها لیۆ مێسی نەبێت.

لە دواین ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و ڤەنزوێلا، ئەدریان مارتینێز لێدانێکی توندی ئاڕاستەی لیۆ مێسی کرد، بەوهۆیەوە ئەفسانەکەی “ئالبی سیلیستی” یاریگای بەجێهێشت و نزیکبوو دووچاری پێکانێکی درێژخایەن ببێت.

https://www.youtube.com/watch?v=WLmNhReCc4w

مارتینێز بە کارتی سوور لە یاریگا کرایەدەرەوە، دوای یارییەکەش پەیامێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، “ئەمڕۆ هیچ وشەیەکم نییە بۆ وتن، ئەوانەی لەنزیکەوە دەمناسن، دەزانن کە هەرگیز هەوڵمنەداوە لەڕووی جەستەییەوە ئازاری هاوپیشەکانم بدەم، تەنها دەمەوێت داوایلێبوردن لە ستافی ڕاهێنان و هاوڕێکانم، هەموو ئەو هاندەرانە بکەم کە بەپەرۆشەوە لەنێو یاریگا ئامادەبوون، وڵاتەکەمم خۆشدەوێت و بەرپرسیارێتی دەگرمەئەستۆ”.

سەیر لەوەدایە، یاریزانەکەی ڤەنزوێلا بەهیچ شێوەیەک داوایلێبوردن لە لیۆ مێسی ناکات، کە بەهۆی لێدانە توندەکەیەوە دووچاری پێکانی کردووە.

بابەتی پێشتر

زانایان هەوڵی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەو گیاندارانە دەدەن کە لە لەناوچووندان

بابەتی دواتر

ئومتیتی بە گریانەوە سەرۆکی بەرشلۆنەی لەئامێزگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاڵی لاوازی بەرشلۆنە لەکوێدایە؟

بەرشلۆنە لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکارییدا بە پێکهاتەیەکی ئاساییەوە بەرامبەر ئینتەر مەیامی ئەمریکی یاریکرد، یارییەکەشیان بە ئەنجامی (6-0) بردەوە.…
Total
0
Share